Erbil 38°C سێشەممە 15 تشرینی یەکەم 05:13

بریاری نوێ لەسەر کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان ده‌درێت

لێژنەی باڵای کرۆنا بریار لەسەر کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان دەدات
wazarati awqaf
کوردستان TV
#7
100%


وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی لەسەر کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌

خەڵکی خۆشەویستی کوردستان
مامۆستایانی بەڕێز ی ئایینی

وێرای سوپاسی بێ پایانمان بۆ مامۆستایانی ئایینی بەڕێزو نوێژخوێنان کەلەماوەی رابردوودا پێگیریان بە ڕێنمایی و بریارەکانی لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان کردوە، کە ئەمەش بووەتە ھۆی پاراستنی گیانی ھاووڵاتیان، ھەموو جیھانیش گەواھیدەرن بۆ بریارەکانی حکومەتی ھەرێم و گوێرایەڵی ھاووڵاتیان لەو بوارەدا.

لێرەوە دەمانەوێ بۆ مامۆستایانی ئایینی بەڕێزو ھاووڵاتیان رابگەێنین
لەرۆژی دووشه‌ممه‌ی داھاتوو کە دەکاتە ١١⁄٥⁄٢٠٢٠  بەپێی رێنمای و ئەگەری هەڵومەرجی گونجاوی تەندروستی لێژنەی باڵای کۆرۆنا بریار لەسەر کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان دەدات.

ئەم رێکارانەی کەلەمەودوا پەیرەو دەکرێ  لەپێناوی ئەوەیە کە ھەموولایەک ئەرک و بەرپرسیاریەتی ئایینی نیشتیمانی لەئەستۆبگرین بۆ پاراستنی تەندروستی ھاووڵاتیانی ئازیزمان

وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی
٧⁄٥⁄٢٠٢٠

 

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.