Erbil 38°C سێشەممە 15 تشرینی یەکەم 03:19

پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیرکردنی دوو باندی دزیکردن راگه‌یاند

تاوانه‌كانیش به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌
کوردستان TV
#7
100%


بەرێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستگیرکردنی دوو باندی دزی لە هەولێر راگەیاند کە لە ماوەی رابردوودا چەندین تاوانی دزییان ئەنجام داوە.

 

ئەمڕۆ ڕێکەوتی (٧-٥-٢٠٢٠)، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر عمید (دلێر نجاڕ)، لە پرێسکۆنفرانسێکدا ڕایگەیاند لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە نێو شاری هەولێر لە چەند شوێنێکی جیا تاوانی دزی ئەنجامدران وە لە دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر توانیمان دوو باندی گەورەی دزی ئاشکرا بکەین و دەستگیریان بکەین و بیاندەینە دەست یاسا بەڕێز عمید (دلێر نەجار) بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر تاوانەکانی بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن

بەم شێوەی خوارەوە بوون:-

تاوانی یەکەم :-

چوار تاوانبار لە ڕێکەوتی (٥-٥-٢٠٢٠) هەڵسابوون بە ئەنجامدانی چوار تاوانی دزیکردن لە شەقامی شۆڕش لە نێو شاری هەولێر وە لە ڕێکەوتی (٧-٥-٢٠٢٠) هەر چوار تاوانبار دەستگیر کران کەمتر لە ماوەی (٤٨) کاتژمێر کە (بەڕەگەز تورکن). تاوانەکانیش بەم شێوەی خوارەوە بوون:-
١-دزی کردن لە نوسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو، لە ئەنجامدا دوو قاسەیان شکاندبوو کە بەهۆی شکاندنی دیواری دوکانێکی چۆڵی تەنیشت شوێنی ئاڵووگۆڕەکەبوو کە بەو ڕێگەوە چووبوونە نێو دوکانەکە، دوا.
٢-دزیکردن لە شوێنی پێشانگایەکی مافوور فرۆشی .
٣-دزیکردن لە پێشانگای جلوبەرگی پیاوان کە تێیدا کاشێری شوێنەکەیان شکاندبوویان و بردبوویان .
٤-دزی کردن لە پێشانگای جلوبەرگی ئافرەتان و مناڵان کە لەم شوێنەش دوو قاسەیان تیادا شکاندبوو.
-کۆی گشتی ئەو بڕە پارانەیان کە لە هەر چوار شوێن دزیبوو بریتیبوو لە (٥) هەزار دۆلاری ئەمریکی و دوو دەمانچە لە جۆری (تارق)

تاوانباران بەندکراون بە پێی ماددە (٤٤٤) لە ی.س.ع.

تاوانی دووەم :-
چوار تاوانبار لە ڕێکەوتی (٢٩-٤-٢٠٢٠) هەڵسابوون بە ئەنجامدانی تاوانی دزیکردن لە قەزای خەبات وە لە ڕیکەوتی (۲۰۲۰/٥/۷) هەر چوار تاوانبار دەستگیر کران و کە بەڕەگەز دوو سوری و کەسێکی تورکی و کەسێکی کورد بوون دەست گیرابەسەر (٣) ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی (تۆیۆتا لاندگرۆزەر و ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆودی مۆدێل (٢٠١٦) و ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان سەنی ) وە لە دو شوێنی جیا ئەم چوار تاوانبارە تاوانیان ئەنجامدابوو.
١-دزیکردن لە کۆگایەکی گەورەی خواردەمەنی، کە تیایدا دوو قاسەیان شکاندبوو لە شوێنی تاوان، بڕی (٥٠) ملیۆن دیناری عێراقی و (۳۰۰) کارتی مۆبایلیان دزیبوو.
٢-دزیکردن لە مۆبیلیاتێک کە قاسەیەکیان تێدا شکاندبوو، بڕی (٨) هەزار دۆلاری ئەمریکیان تیادا دزی بوو.

تاوانباران بەندکراون بە پێی ماددە (٤٤٤) لە ی.س.ع.

لێرەوە دەستخۆشی لە گشت ئەفسەر و کارمەندانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەکەم کە شەونخونیەکی زۆریان بینی بۆ ئەوەی تاوانباران دەستگیر بکەن، هەروەها سوپاسی تیمی فڕۆکەوانی هەولێر دەکەم کە بەشدار بوون بۆ هەڵمەتی دەستگیرکردنەکە، وە دڵنیایی دەدەینە هاوڵاتیانی شاری هەولێر کە پۆلیس شەونخونی دەکا وە شەو و ڕۆژ لە ئەرکدادەبێت بۆ پاراستنی سەرو ماڵیان.

 

 

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.