Erbil 38°C سێشەممە 15 تشرینی یەکەم 03:19

ئەمریکا 30 ئامێری پشکنینی کۆرۆنا پێشکەش بە عیراق دەکات

ھەولێر و بەغدا و نەجەف و بەسرا
کوردستان TV
#7
100%


ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا 30 ئامێری پشكنینی كۆرۆنا بە عیراق دەدات و تەندروستی ھەولێر و بەغدا و نەجەف و بەسرا .

كۆنسوڵخانەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە هەولێر بڵاویكردەوە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ٣٠ ئامێری پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای پێشکەش بە چوار تاقیگەی گشتی تەندروستی عێراقی لە ھەولێر و بەغدا و نەجەف و بەسرا کرد.

ئەم ئامێرانە رێگا بە حکومەتی عێراق دەدەن پشکنین بۆ 2724 نموونەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بکات. ئامێرە پشکنینە پێشکەش کراوەکان بە تاقیگە گشتیەکانی سەر بە وەزارەتی تەندروستی عێراقی یارمەتی فراوانکردنی ھەوڵە ھەنووکەییەکانی پشکنین و چاودێریکردن دەدەن لە ھەموو ووڵات دا.

ئێمە بەردەوام دەبین لە پێشکەشکردنی ھاوکاری بۆ کەرتی تەندروستی گشتی عێراقی بۆ زاڵبوون بەسەر پەتاکە و ھاتنەدەرەوەی عێراق وەکو ووڵاتێکی بەھێزتر و تەندروستر.

 

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.