Erbil 38°C سێشەممە 15 تشرینی یەکەم 03:21

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: هیچ تووشبوویەکی نوێ تۆمارنەکراوە

لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو
کوردستان TV
#7
100%

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ڕاگەیاندراوی  ژمارە (٧٣) سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای بڵاوكرده‌وه‌.

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان،  ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:

1.    کەرەنتین
تاوەکو ئەوڕۆ (١٠١٠٤) هاووڵاتی "ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان" کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (١١٨٩) هاووڵاتی لە (٣٣) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (٤١١) لە هەولێر، (١٥٩) لە سلێمانی، (٦١٨) لە دهۆك، (١) لە ڕاپەرین. وە (٨٩١٥) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی ١٤ رۆژ وە ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین،  لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتیان (٢٦٤) هاووڵاتی بوو.

2.    پشکنین
•    لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا؛ (١٠٥٩) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (٣٥٩) هەولێر، (٣٨٣) سلێمانی، (٣١٥) دهۆك، (.) هەلەبجە، (٠) ڕاپەرین، (٢) سۆران.

•    دەرەنجام هیچ تووشبوویەکی نوێ لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکراوە.

•    (١١) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆیسی کۆڕۆنای نوێ (COVID-19)  لە پارێزگای هەولێر  دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی چاکبوونەتەوە وەباری تەندروستیان تەواو جێگیرە.

•    کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (٤٩٨٦٣) پشکنین بووە.

3.    ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (٣٩١) تووشبوو،  لەنێویاندا (٥) مردن هەیە و (٣٦١) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا تەنها (٢٥) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

وەزارەتی تەندروستی               
حکومەتی هەرێمی کوردستان             
7ی ئایاری 2020

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.