دوابەدوای بریاری وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێم بۆکردنەوەی مزگەوتەکان بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەئەرکی خۆی هەستا بە پاکژکرنەوەی مزگەوتەکان و رێنمایە تەندروستیەکان لەپێناو تەندروستی هەمواندا.
ئەمەش دەقی بایانامەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی
وێڕای سوپاسی بێ پایانمان بۆ مامۆستایانی ئایینی و نوێژخوێنانی بەڕێز کە لەماوەی ڕابردوودا پێگیریان بە ڕێنمایی و بڕیارەکانی لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان کردووە، کە ئەمەش بووەتە ھۆی پاراستنی گیانی ھاوڵاتیان و ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، ھەموو جیھانیش گەواھیدەرن بۆ بڕیارەکانی حکومەتی ھەرێم و گوێڕایەڵی ھاوڵاتیان لەو بوارەدا.
لێرەوە دەمانەوێ بۆ مامۆستایانی ئایینی بەڕێز و ھاوڵاتیانی خۆشەویست ڕابگەیێنین لە ڕۆژی دووشەممەی داھاتوو کە دەکاتە 2020/5/11 بەپێی ڕێنمایی و هەڵومەرجی تەندروستی لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆڕۆنا بڕیار لەسەر کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان دەدات.
ئەم ڕێکارانەی کە لەمەودوا پەیڕەو دەکرێ لەپێناوی ئەوەیە کە ھەموولایەک ئەرک و بەرپرسیاریەتی ئایینی نیشتیمانی لە ئەستۆ بگرین بۆ پاراستنی تەندروستی ھاوڵاتیانی ئازیزمان.
رێنماییەکانی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بۆ کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان:
۱. داوادەکەین دەست نوێژگرتن لە ناو مزگەوتەکان نەکرێت.
۲. هێنانی بەرماڵی تایبەتی خۆیان لەلایەن نوێژخوێنانەوە .
۳. ماوەی نێوان نوێژخوێنان لە ۱ مەتر کەمتر نەبێت.
٤.تا بتوانرێت ماوەی وتاری نوێژی هەینی کەم بکرێتەوە.
۵. نوێژی تەراویح کەمترینیان بێت.
سوپاسی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی و مامۆستایانی ئاینی و گشت موسوڵمانان دەکەین کە هەمیشە هەماهەنگ و پاڵپشتی کەرتی تەندروستی بوون لە هەموو قۆناغەکانی روبەرووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.