به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینییه‌كانی كه‌ش و هه‌وای بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ی خسته ڕوو، به پێی پێشبینییه‌كانیش ئاسمانی هه‌رێمی وردستان بۆ ئه‌مڕۆ هه‌ینی ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ بوونی په‌ڵه هه‌وری جیاجیا.
بۆ سبه‌ی شه‌ممه‌ش ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان نیمچه هه‌ور ده‌بێت و هه‌ندێ جار ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو و له دره‌نگانی شه‌ویشدا ئه‌گه‌ری تاوه باران و بروسكه هه‌یه به تایبه‌تی له ناوچه شاخاوییه‌كاندا، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆز‌و خۆڵ هه‌یه به‌هۆی چالاكبوونی خێرایی با و هه‌روه‌ها پله‌كانی گه‌رما به‌رز ده‌بنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.