Erbil 38°C سێشەممە 15 تشرینی یەکەم 03:26

سووده‌کانی به‌ڕوو بزانه‌

بۆ ده‌ماره‌كان و سوڕی خوێن باشه‌ و ڕیگری له‌ تووشبوون به‌ نه‌خۆشی ده‌والی ده‌كات
کوردستان TV
100%

داربه‌ڕوو به‌ خۆڕسك له‌ ناوچه‌ شاخاویه‌كانی كوردستاندا هه‌یه‌ و بۆ گه‌ڵێك چاره‌سه‌ری له‌ كورده‌واریدا به‌كارهاتووه‌. جگه‌ له‌ لایه‌نه‌ خۆراكیه‌كه‌ی له‌ بواری ته‌ندروستی نوێشدا سووده‌كانی سه‌لمینراون و به‌ زانست پشتڕاست كراونه‌ته‌وه‌.

جگه‌ له‌ به‌رهه‌مه‌كه‌ی له‌ قه‌د و گه‌ڵاكانیشی بۆ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری سروشتی سوودی لێوه‌رده‌گیرێت.

به‌ گشتی به‌ڕوو ئه‌م سوودانه‌ هه‌یه‌.

كولسترۆڵی كه‌مه‌ و مادده‌ی پۆتاسیۆمی تێدایه‌ كه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی گرفتی میزكردنیان هه‌یه‌ به‌سووده‌.

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ماده‌ی ڕیشاڵی زۆره‌ بۆیه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشه‌ی زۆرخواردنیان هه‌یه‌ به‌سووده‌ و ئیشتیها كه‌م ده‌كاته‌وه‌.

كۆمه‌ڵیك ڤیتامینی له‌ گروپی B تێدایه‌ كه‌ بۆ چالاكی كۆئه‌ندامی ده‌مار به‌سووده‌.

بۆ كه‌سانه‌ی كه‌ تووشی سكچوون بوون به‌كاردێت.

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بڕێكی زۆر نیشاسته‌ی تێدایه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشیان كه‌مه‌ پێشنیار ده‌كریت چونكه‌ یارمه‌تی زیادبوونی كێش ده‌دات.

بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی گرژبوونی ماسولكه‌ بوون خواردنی به‌ڕوو پێشنیار ده‌كرێت.

بۆ ده‌ماره‌كان و سوڕی خوێن باشه‌ و ڕیگری له‌ تووشبوون به‌ نه‌خۆشی ده‌والی ده‌كات.

بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی مایه‌سیریش سوودی لێوه‌رده‌گیرێت.

زیانه‌كانی زۆر به‌كارهێنانی به‌ڕوو:

زۆرخواردنی به‌ڕوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مادده‌ی "تانن"ی تێدایه‌ وا ده‌كات كه‌ ئاسن كه‌متر بگاته‌ جه‌سته‌ و كه‌واته‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی گرفتی كه‌می ئاسن و كه‌می خوێنیان هه‌یه‌ پێشنیار ناكرێت.

بۆ دایكانه‌ی كه‌ منداڵی شیره‌خۆریان هه‌یه‌ و خانمانانی دووگیان پێشنیار ناكرێت.

هه‌ندێك گرفت بۆ گه‌ده‌ دروست ده‌كات و ترشه‌ڵۆكی گه‌ده‌ به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌ / رووه‌ ك و چاره‌سه‌ر

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.