کۆمپانیای بۆینگ یەکەم فڕۆکەی شەڕکەری بێفڕۆکەوان نمایش دەکات کە بە زیرەکيی دەستکرد کار دەکات.
کۆمپانیای بۆینگ فڕۆکەی جۆرى " Loyal Wingman"ی تایبەت به هێزی ئاسمانیی شانشینی ئوسترالياى نمایش کرد، ئەمەش یەکەم فڕۆکەی شەڕکەری بێفڕۆکەوانی کۆمپانیاکەیە کە بە زیرەکيی دەستکرد کار دەکات.
لە راگەیەندراوێکی رۆژنامەوانیدا کۆمپانیاکە رایگەیاند، "ئەمە رووداوێکی مێژووییە بۆ کۆمپانیاکە و بۆ وڵاتانی کۆمۆنوۆڵس"، ئاماژەشی پێدا، "فڕۆکەکە پشت به زیرەکيی دەستکرد دهبهستێت بۆ فراوانکردنی تواناكانى، ئەمەش یەکەم جارە ئهو جۆره فڕۆكهيه لە ئوسترالیا دیزاین دەکرێت و دروست دەکرێت لەوەتەی 50 ساڵی رابردوو".
کۆمپانیاکە ئاماژهشى پێدا كه پلان بۆ 3 نموونەی سەرەتایی دانراوه، وەزارەتی بەرگری ئوسترالیاش پێشتر لە ساڵی 2019 رایگەیاندبوو، به گوژمهى نزیکەی 40 ملیۆن دۆلار وەبەرهێنان لە بەرەوپێشبردنی پڕۆژەی فڕۆکەیەکی سەربازیی بێفڕۆکەوان دەکات بەهاوکاری لەگەڵ کۆمپانیای بۆینگی ئەمریکی.
لەلایەن خۆشيیەوە سکۆت مۆریسۆن، سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا گوتی: "فڕۆکە نوێکە رۆڵێکی بهرچاوى دەبێت لە دۆزينهوهى توانا یەکلاکەرەوەکان کە هێزەکانمان پێویستیان پێى دهبێت بۆ پاراستنی گەلى ئوستراليا و هاوپەیمانەکانمان لە داهاتوودا"، سکۆت ئهو پێشهاتهشى بۆ ئوسترالیا و داهێنانەكانى له بوارى بەرگریدا، بە مێژوویی وەسف کرد.
ژێدهر: Kurdistan CT
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.