Erbil 38°C سێشەممە 15 تشرینی یەکەم 03:20

سکرتێری ناتۆ پیرۆزبایی دەستبەکاربون لە حکومەتی نوێی عێراق ده‌کات  

مستەفا کازمی و سکرتێری ناتۆ پەیوەندییەكى تەلەفۆنیان ئه‌نجامدا
کوردستان TV
100%

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق  و یەنس ستۆڵتنبێرگ، سکرتێری گشتی پەیماننامەی باکوری ئەتڵەسی (ناتۆ) پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامداوە، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا  سکرتێری ناتۆ پیرۆزبایی دەستبەکاربونی لە حکومەتی نوێی عێراق کردوە.
 
ئەوەش هاتووە، سکرتێری گشتی ناتۆ جەختی لە پشتیوانی ئەندامانی رێکخراوەکەی بۆ پرسی بەرەنگار بونەوەی تیرۆر لە عێراق بۆ سەرۆک وەزیران و حکومەتی نوێ دوپاتکردوەتەوە.

لای خۆیەوە مستەفا کازمی باسی لەوەکردوە، حکومەتی عێراق ئەرکێکی گەورە بە هاوبەشی لەگەڵ هاوپەیمانی ناتۆ بەڕێوەدەبات، لەسەر ئەو بنەمایەش بانگهێشتی سکرتێری گشتی ناتۆی کرد بۆ سەردانیکردنی بەغدا و گفتوگۆکردن لەبارەی راهێنان بە هێزە عێراقییەکان.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.