وه‌زاره‌تی ته‌ندورستی عێراق، ئه‌مرۆ هه‌ینی، ئاشكرای كرد له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 60 حاڵه‌تی نوێی تووشبوو به كۆرۆنا له‌عێراقدا تۆماركراوه‌و دوو كه‌سى توششبوو به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 5 تووشبوویش له پارێزگای به‌سڕا چاكبوونه‌ته‌وه.
به‌رێوبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی به‌سرا، ئه‌مرۆ هه‌ینی، ئاشكرای كرد كه 60 حاڵه‌تی تووشبووی تر به په‌تای كۆرۆنایان تۆماركردووه.
بەغدا زۆرترین تووشبووی کۆرۆنای لێ تۆمارکراوە کە 19 کەس لە کەرخ، 12 لە رەسافە و سێ کەسیش لە شاری پزیشکین و ئه‌وانى تریش له شاره جیاوازه‌كانى عێراقن.
به‌رێوبه‌رایه‌تییه‌كه له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه ئه‌مرۆ وێڕای ئه‌وه‌ی پێنج تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونه‌وه‌و نه‌خۆشخانه‌یان به‌جێهێشتووه به‌ڵام 60 حاڵه‌تی تر تۆماركراون.
تاوه‌كو ئێستا له‌پارێزگاكه 557 تووشبوو تۆماركراوه و تیایدا 18 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 252 یان چاكبوونه‌ته‌وه‌و 283 یان له‌نه‌خۆشخانه‌كان ماون ، به‌ڵام چواری تریان بارودۆخی ته‌ندروستیان خراپه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.