بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە ڕێگەی ١١ تیمەوە ھەڵمەتی پاککردنەوەی ٢٧٠ مزگەوتی شاری سلێمانی ئەنجام دا، داواشی لە ھاووڵاتییان كرد پابەندی ڕێنماییەکانی وەزارەتی ئەوقاف و تەندروستی بن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئاشكراى كرد" دوابەدوای بریاری وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکوومەتی ھەرێم بۆ کردنەوەی مزگەوتەکان، بەرێوبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕۆژی پێنجشەممە لە ڕێگەی ١١ تیمەوە ھەستا بە پاککرنەوەی ٢٧٠ مزگەوتی شاری سلێمانی".
تەندروستیی سلێمانی لەبارەی کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان ژمارەیەک ڕێنمایی دەرکرد و تێیدا داوا دەکات "لەناو مزگەوتەکان دەستنوێژ نەگیرێ و نوێژخوێنان لە ماڵەوە بەرماڵ لەگەڵ خۆیاندا بھێنن و ماوەی نێوان نوێژخوێنان لە یەک مەتر کەمتر نەبێت، تا بتوانرێت وتاری نوێژی ھەینی کەم بکرێتەوە و کەمترین نوێژی تەراویح ئەنجام بدرێت".
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی داواش لە ھاووڵاتییان دەکات پابەندی ڕێنماییەکانی وەزارەتی ئەوقاف و تەندروستی بن لەپێناو سەلامەتیی خۆیاندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.