Erbil 38°C سێشەممە 15 تشرینی یەکەم 01:16

شای سعودیە داوا له‌  کازمى ده‌کات سه‌ردانى وولاته‌که‌ى بکات

شای سعودیە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی نوێی عێراق ئەنجامدا
کوردستان TV
100%

پادشای سعودیە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی نوێی عێراق ئەنجامدا و تێیدا بەبۆنەی پێكهێنانی حكومەتی نوێ پیرۆزبایی و بانگهێشتنامەیەکی ئاراستەکرد.
 
نووسینگەی كازمی لە راگەیێندراوێكدا رایگەیاند "محەممەد بن سەلمان، جێنشینی شای سعودیە لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی شای سعودیەی بە مستەفا كازمی راگەیاند، هەردوولا جەختیان لەسەر بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات كردووەتەوە".
 
بەپێی راگەیەندراوەكەی نووسینگەی كازمی "جێنشینی شای سعودیە ئاماژەی بەوە كردووە، كە عێراق رۆڵێكی بنەڕەتیی هەیە لە نزیككردنەوەی تێڕوانینەكان لە ناوچەكە، هاوكات بانگهێشتنامەیەكیشی بۆ سەردانیكردنی سعودیە ئاراستەی كازمی كرد".
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.