Erbil 38°C سێشەممە 15 تشرینی یەکەم 01:22

یەکێتی ئەوروپا: دەستبەکاربوونی مستەفا کازمی سەقامگیری بۆ عێراق دەگەڕێنێتەوە

یەکێتی ئەوروپا پابەندە بە کارکردن لەگەڵ مستەفا کازمی
کوردستان TV
100%

یەکێتی ئەوروپا جه‌خت ده‌كاته‌وه‌، دەستبەکاربوونی مستەفا کازمی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سەقامگیری بۆ ئه‌و وڵاته‌ دەگەڕێنێتەوە.

جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا گوتی: حکومەتی نوێی عێراق بە سەرۆكایه‌تی مستەفا کازمی هەنگاوێکی یەکلاکەرەوەیە بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیری و زاڵبوون بەسەر ئەو تەحەدایانەی رووبەڕووی عێراق بوونەتەوە.

بۆرێل جه‌ختیشی كرده‌وه‌، یەکێتی ئەوروپا پابەندە بە کارکردن لەگەڵ مستەفا کازمی بۆ بەرقەرار کردنی ئاشتی و شەفافیەت و دیموکراسی لە عێراق و جێبه‌جێكردنی داخوازییە رەواکانی گەلی عێراق.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.