له 24 كاتژمێری رابردوودا له ئه‌مریكا، دوو هه‌زار و 238 تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستداوه و كۆی گشتیی گیان له‌ده‌ستدان له‌و وڵاته بۆ 77 هه‌زار و 180 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.
ئه‌مریكا كه له‌سه‌رئاستی جیهان زۆرترین كاریگه‌ریی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی كه‌وتووه‌ته سه‌ر، بووه‌ته ناوه‌ندی په‌تاكه و زۆرترین ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدان له وڵاته‌كه تۆماركراوه.
تا ئێستا له ئه‌مریكا ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێیان بۆ ئه‌نجامدراوه گه‌یشتووه‌ته هه‌شت ملیۆن و 328 هه‌زار و 479 كه‌س و ژماره‌ی ئه‌و تووشبووانه‌شی كه چاكبوونه‌ته‌وه گه‌یشتووه‌ته 217 هه‌زار و 273كه‌س.
هه‌روه‌ها كۆی گشتی ژماره‌ی تووشبووان له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان گه‌یشتۆته چوار ملیۆن و 14 هه‌زارو 500 كه‌س، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌شی به‌په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتۆته 276 هه‌زارو253 كه‌س،ئه‌وانه‌شی چاكبوونه‌ته‌وه ژماره‌یان یه‌ك ملیۆن و 387 هه‌زارو 259 كه‌سه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.