مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی تازه‌ی عێراق له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ئه‌مڕۆ شه‌ممه نووسیویه‌تی: خانه‌نشینان و هه‌ژاران خه‌ڵكی ئێمه‌ن و ئه‌وان خاڵی یه‌كه‌من له لیستی بایه‌خ پێدانه‌كانم و رێگه ناده‌ین عێراقییه‌ك شه‌وێك به‌رێبكات ، به‌رله‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت كاره‌كانی خۆی به‌ئه‌نجام بگه‌ێنێ.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: مووچه‌ی خانه‌نیشنان دابه‌ش ده‌كرێت و عێراق ئه‌و كه‌سانه پشتگوێ ناخات كه ته‌مه‌نی خۆیان له خزمه‌تی وڵات‌دا به‌خشیوه و حكومه‌ت له خزمه‌تی ئه‌واندایه.
به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی په‌تای كۆرۆناو دابه‌زینی نرخی نه‌وت، عێراق تووشی قه‌یرانی دارایی بۆته‌وه‌و دابه‌ش كردنی مووچه‌ی مانگی پێنجیش دواكه‌تووه،چونكه خانه‌نشینان پێشتر هه‌موو جارێك له دوو یان سێی مانگ مووچه‌یان وه‌رده‌گرت، به‌ڵام ئه‌مڕۆ كه نۆی مانگه هێشتا مووچه‌كه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌و به‌فه‌رمانی ئه‌میندارییه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق دابه‌شكردنی مووچه وه‌ستاوه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.