مایك پۆمپه‌یۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جه‌ختی كرده‌وه كه كشانه‌وه‌ی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی (پاتریۆت ) هۆكارێك نییه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به پرسی نه‌وت فشار بخرێته سه‌ر سعوودیه.
پۆمپه‌یۆ سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌ی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی ئه‌مریكا پاتریۆت له سعوودیه گوتی: ده‌مه‌وێ روونی بكه‌مه‌وه كه چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی پاتریۆته‌كان ماوه‌یه‌ك به‌رله‌ئیَستا بڵاوكرانه‌وه‌و پێویسته هێزه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه،چونكه ئه‌وان پێویستیان به دووباره بڵاوبوونه‌وه هه‌یه.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌ێنێ كه مه‌ترسییه‌كه پاشه‌كشه‌ی كردووه، پێمان باشه كاره‌كه وابێت و كۆماری ئیسلامی ئێران ره‌فتاری خۆی گۆڕی بێت، به‌ڵام مه‌ترسییه‌كه هێشتا هه‌ر ماوه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.