ژماره‌ی تووشبووان به كۆرۆنا له جیهان چوار ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاند و ژماره‌ی مردووانیش به ڤایرۆسه‌كه گه‌یشته دووسه‌د و حه‌فتا و شه‌ش هه‌زار و دووسه‌د و په‌نجا و سێ كه‌س.
به پێی خشته‌ی چاودێری ڤایرۆسی كۆرۆنا، ژماره‌ی تووشبووان به ڤایرۆسه‌كه له‌سه‌ر ئاستی جیهان بۆ چوار ملیۆن و چوارده هه‌زار و پێنجسه‌د كه‌س به‌رزبووه‌وه و له‌و ژماره‌یه‌ش دووسه‌د و حه‌فتا و شه‌ش هه‌زار و دووسه‌د و په‌نجا و سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و یه‌ك ملیۆن و سێسه‌د و هه‌شتا و حه‌وت هه‌زار و دووسه‌د و په‌نجا و نۆ كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.