سێ کۆڵبەر لە سنوورەکانی شاری خۆی بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژران و بریندار بوون و کۆڵبەرێکیش لە بەرزاییەکانی شاری بانە بە هۆی بەربوونەوە لە هەڵدێر گیانی لە دەست دا.
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانى مرۆڤ بڵاوی كردهوه بەرەبەیانی ئهمرۆ شهممه هێزە ئهمنییهكانی ئێران لە سنووری ”بلەسووری خواروو“ی شاری خۆی سەر بە پارێزگای ئورمیە، تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک کوژراوە و دوو کۆڵبەری دیکە بە سەختی بریندار بوون.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار بهههنگاوی راگهیاندووه ، لە ئەنجامی دەستڕێژی هێزەکانی ئێران، کۆڵبەرێک بە ناوی ”لوقمان چوارگۆشە“ کوژراوە و دوو کۆڵبەری دیکە بە ناوەکانی ”مەنسوور چوارگۆشە“ و ”مەیسەم محەمەدی بە سەختی بریندار کراون.
ئاماژه بهوهش دهكات كه کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە ناوی ”کەیوان کەوسەری“ لە کاتی کۆڵبەری و بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکانی سنووری چۆمانی ئەو شارە، گیانی لە دەست داوە.
کەیوان کەوسەری خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.