به‌بێ ئه‌وه‌ی دركی پێبكه‌ین، هه‌ندێك بیرۆكه‌ی ساده هه‌ن بوونه‌ته پێداویستیی سه‌ره‌كیی ژیانی ڕۆژانه‌مان، چیرۆكی سه‌رنجڕاكێش له پشتیانه‌وه هه‌یه و به ملیاران دۆلاریان لێوه به‌ده‌ست دێت.
یه‌كێك له‌و بیرۆكه سادانه ته‌به‌قی هێلكه‌یه، كه بووه ڕێگه‌یه‌كی ئاسان و سه‌ره‌كی بۆ هه‌ڵگرتن و پاراستنی هێلكه له دوكانه‌كاند .
به‌پێی ماڵپه‌ڕی BBCـی به‌ریتانی، زیاتر له سه‌ده‌یه‌ك پێش ئێستا، خاوه‌ن ڕۆژنامه‌یه‌كی كه‌نه‌دی به ناوی جۆزێف كۆێل له پشت بیرۆكه‌كه‌وه بوو.
كۆیڵ دوای گوێگرتن له ده‌مه‌قاڵێی نێوان خاوه‌ن هۆتێلێك و جووتیارێك له‌سه‌ر شكانی نیوه‌ی هێلكه‌كان له كاتی گواستنه‌وه‌یان به بارهه‌ڵگرێك، بیری له بابه‌ته‌كه كرده‌وه.
كۆیڵ ده‌ستیكرد به دروستكردنی نموونه‌یه‌كی تاقیكاری بۆ پاراستنی هێلكه‌كان له شكاندن، به به‌كارهێنانی په‌ڕه‌ی ڕۆژنامه‌كان، تا گه‌یشت به‌م ته‌به‌قه هێلكه‌یه‌ی ئێستا، كه له كاغه‌زێكی ئه‌ستوور و به‌هێز دروستكراوه و شوێنی هه‌موو هێلكه‌كان جیاكراونه‌ته‌وه.
ساڵی ١٩١٩ كۆیڵ بڕیاری فرۆشتنی ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌ی دا كه خاوه‌ندارێتی لێ ده‌كرد و له ئه‌مه‌ریكای باكووردا ده‌گه‌ڕا تاوه‌كو داهێنانه نوێیه‌كی، ته‌به‌قی هێلكه، بفرۆشێت و بڵاوی بكاته‌وه.
په‌یامی سه‌ره‌كیی كۆیڵ بۆ فرۆشیارانی هێلكه ئه‌مه بوو: "ئه‌م داهێنانه له نرخه‌كه‌ی زیاتر كه‌ڵكی لێوه‌رده‌گریت".
به پێی ماڵپه‌ڕی BBC، هه‌رچه‌نده داهێنانێكی سه‌ركه‌وتوو بوو، به‌ڵام كۆیڵ ده‌وڵه‌مه‌ند نه‌ده‌بوو ئه‌گه‌ر بزنسمانێكی باش نه‌بووایه و زیره‌كانه كاره‌كانی ئه‌نجام نه‌دایه.
له ئێستادا ساڵانه داهاتی بازرگانیكردن به ته‌به‌قی هێلكه ده‌گاته ٨ ملیار دۆلار. به‌هۆی زیاتر به‌كارهێنانی هێلكه له سه‌رانسه‌ری جیهاندا، هێشتاش داهاته‌كه له به‌رزبوونه‌وه‌دایه.
ژێده‌ر: ئیستا نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.