به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمی كوردستان پێشبینیەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شاره‌كانى هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه ئەمڕۆ و سبەی یه‌كشه‌ممه لە زۆربەی شارەکان ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواودا دەبێت، هاوکات بەهۆی زیاد بوونی خێرایی با ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە.
لە راگەیەندراوەکەی كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه بەرزترین پلەی گەرما لە پارێزگای هەولێر 30 بە 17 پلەی سیلیزی دەبێت، لە سلێمانی 29 و بە 12 پلەیە و لە دهۆک 30 بە 15، لە کەرکووکیش 35 بە 17 پلەی سیلیزی دەبێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.