له ڕاپۆرتێكی پێنتاگۆن، واته وه‌زاره‌تی به‌رگری وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا هاتووه كه ساڵی ٢٠١٩، هێزه‌كانی ئه‌مریكا له چوارچێوه‌ی جموجۆڵ، چالاكی و به‌رێوه‌بردنی ئه‌ركه‌كانیان دا، له وڵاته‌كانی عێراق، سوریا، ئه‌فغانستان و سۆماڵی نزیكه‌ی به ١٣٠ هاوڵاتی مه‌ده‌نیان كوشتووه. له هه‌مان راپۆرت دا كه نزیك به 20 لاپه‌ره‌یه، باس له‌وه‌ش كراوه كه ساڵی پار به هۆی ئه‌ركه سه‌ربازییه‌كانه‌وه 91 كه‌سی مه‌ده‌نی بریندار كراون.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و راپۆرته، له میانه‌ی ئه‌ركه سه‌ربازییه‌كانی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ئاسمان و زه‌وی، له وڵاتی ئه‌فغانستان 108 هاوڵاتی مه‌ده‌نی كوژراون، هه‌روه‌ها له وڵاتانی سوریا‌و عێراق 22 كه‌س، له سۆمالیاش 2 كه‌س كوژراون.
له ڕاپۆرته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكادا، كه ده‌ست هه‌واڵده‌ری رۆیته‌رز كه‌وتووه، ئاماژه به‌وه‌ش كراوه كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كوژرانی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی كاره‌ساته، به‌ڵام له شه‌ردا ناتوانرێ خۆی لێ ببوێردرێ، ئه‌وه له كاتێكدایه كه سوپای ئه‌مریكا به ته‌واوه‌تی پابه‌نده به‌وه‌ی كه ئه‌و سوپایه سنوورێك بۆ كوژرانی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی دابنێت.
مسته‌ر كورد/ واشنگتن
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.