Erbil 38°C دووشەممە 14 تشرینی یەکەم 23:24

چەند رێگەیەک بۆ بۆن خۆشی دەم لە کاتی بەڕۆژووبوون

بەکارهێنانی فڵچەی ددان یاخود سیواک لە کاتی بەڕۆژووبوون
کوردستان TV
100%

بۆنی ناخۆشی دەم و هەوكردنی پووك و ددان، یەكێكە لەو كێشانەی كە نەك خۆمان، بەڵكو هەندێك كات كەسانی چواردەوریشمان بێزار دەكات، بۆیە پێویستە بەزووترین كات چارەسەری بكەین.

هەر لە ماڵەوەو بە توێكڵی هەنار دەتوانین بە تەواوەتی خۆمان لەو كێشەیە ڕزگار بكەین، سەرەتا پێویستە توێكڵی هەنارێك ورد بكەین و سێ پەرداخ ئاوی لەگەڵدا تێكەڵ بكەین، پاشان بەجوانی بیكوڵێنین، تا تەنیا یەك پەرداخ لە ئاوەكەی دەمێنێتەوە، دواتر كە تینی گەرمییەكەی نەماو شلەتێن بوو، غەرغەرەی پێ بكەین.

پێویستە ڕۆژانە ئەم ڕێكارە بكەین، چونكە دەبێتە هۆی بۆنخۆشی دەم و چارەسەركردنی زۆربەی كێشەكانی پووك و ددان.

پاک راگرتنی ناو دەم لە مانگی رەمەزان شتێکی زەحمەتە، بۆیە هەندیک گرفت هەیە رووبەرووی دەبینەوە کە ئەویش ناخۆشی بۆنی دەمە. لە خوارەوە هەندێک رێگە هەیە بۆ پاراستنی ناخۆشی بۆنی دەمت لەکاتی بەرۆژووبوون.

 پاراستنی بۆنی دەم لەدوای فەتار کردنەوە:

زۆر خواردنەوەی شلەمەنی: تەمی وشک دەبێتە هۆی بۆنی ناخۆش.

١- کەمکردنەوەی ئەو خواردنەوانەی کە رێژەیەکی زۆر لە کافایین لەخۆ دەگرێت: بۆ نموونە قاوە.

٢- دوورکەوتنەوە لە خواردنی سیر و پیاز لەگەڵ بەهاراتی تیژ.

٣- پاککردنەوەی دەم دوای هەر خواردنێک: پاککردنەوە تەنها پەیوەست نییە بە ددانەکان، بەڵکو دەبێت رووی زمانیش پاک بکەیتەوە.

٤- چارەسەرکردنی کێشەی تایبەت بە گۆشتی ددان و هەوکردنەکان.

٥- شوستنی دەم بە فلچە و مەعجونی ددان.

٦- بەرێگەی ساردانکردنی دکتۆر، بەلاوەنانی سەرجەم ئەو کیلسە نیشتووانەی سەر ددانەکان.

٧- دوورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان کە یەکێکە لە ناخۆشکردنی بۆنی دەم.

پاراستنی بۆنی دەم لەکاتی بەرۆژووبوون:

١- بەکارهێنانی فڵچەی ددان یاخود سیواک لە کاتی بەڕۆژووبوون بە بەردەوامی.

٢- پاککردنەوەی نێوان ددانەکان بە داوی تایبەت و غەرغەرەکردنی دەم.

٣- سووربوون لەسەر پاکراگرتنی زمان.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.