یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌ستی به ڕاهێنان كرده‌وه‌و یه‌كه‌م مه‌شقی تیپه‌كه له دوای وه‌ستانی پێشبڕكێ وه‌رزشیه‌كان به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ڕێوه‌چوو
میدیاكانی ئیسپانیا ئاشكرایان كرد كه یه‌كه‌ی ڕاهێنانی بارسا به گرتنه‌به‌ری چه‌ند ڕێكارێكی تایبه‌ت به خۆپارێزی و پاراستنی ته‌ندروستی یاریزانان و تیمی ڕاهێنه‌ران له تووشبوون به كۆرۆنا سازكرا، ئه‌ویش به مه‌شقكردنی یاریزانان به شێوه‌یه‌ك به‌ریه‌ك كه‌وتنیان له‌گه‌ڵ یه‌كتر نه‌بێت و دووری نێوانیان به لایه‌نی كه‌م دوو مه‌تر بێت
هه‌ریه‌ك له یاریزانان لیۆنێل مێسی و لویس سوارێزو مارك ئه‌ندرێ تیرشتیگنی گۆڵپارێزو ئارتورۆ ڤیدال و سێرجی ڕۆبێرتۆ و ئه‌نتوان گریزمان و كلیمۆن لۆنگلیت و جیرارد پیكێ و ساموێل ئومتیتی و جۆردی ئه‌لباو جونیۆر فێریپۆ ئاماده‌ی یه‌كه‌ی مه‌شقی بلاوگڕانا بوون كه بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر‌و نیو به‌رده‌وام بوو، له ڕۆژانی ڕابردووش‌دا یاریزانانی یانه‌كه پشكنینی تاقیگه‌یی تایبه‌ت به ڤایرۆسی كۆرۆنایان بۆ كرا‌و ئه‌نجامی سه‌رجه‌م پشكنینه‌كان نێگه‌تیڤ بوو
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.