یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی فیفا به‌فه‌رمی و به شێوه‌ی كاتی چه‌ند گۆڕانكاریه‌كی له یاساكانی یاری تۆپی پێ په‌سه‌ند كرد، ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ش ده‌ستبه‌جێ له‌كاتی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پێشبڕكێكان جێبه‌جێ ده‌كرێت
فیفا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه دوای وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی ده‌سته‌ی داڕشتنی یاسا‌و ڕێنماییه‌كانی تۆپی پێ، بڕیاردرا له یاریه‌كانی تۆپی پێدا هه‌ر تیپێك مافی ئه‌وه‌ی هه‌بێت له یه‌ك یاری پێنج گۆڕانكاری له پێكهاته‌كه‌ی ئه‌نجامبدات، له بری سێ گۆڕانكاری، ئه‌ویش بۆ ده‌رفه‌ت دان به یاریزانانی تیپه‌كان تا له خشته‌ی چڕی یاریه‌كانی پێشبڕكێ جیاجیاكان ماندو نه‌بن و به‌رگه‌ی كه‌ش و هه‌واو پله‌ی گه‌رمی به‌رزی وه‌رزی هاوین بگرن كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌شێكی خوله ته‌واونه‌كراوه‌كانی ئه‌م وه‌رزه بكه‌وێته هاوین و به ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌ڕێوه‌بچێت
جێگای باسه چه‌ند وڵاتێكی جیهان ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پێشبڕكێ وه‌رزشیه‌كان كه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا نزیكه‌ی دوو مانگه وه‌ستاوه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.