وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق رایگه‌یاند كه دوو تیرۆریستی داعش له سنووری پارێزگای كه‌ركووك كوژراون.
له‌وباره‌وه شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی سه‌ربه وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه هێزێكی فیرقه‌ی پێنج سه‌ربه پۆلیسی فیدرال بۆسه‌یه‌كیان بۆ تیرۆریستانی داعش داناوه له گوندی ته‌ره‌فاوی نزیك زنجیره چیاكانی حه‌مرین كه ده‌كه‌وێته به‌رپرسیاریه‌تی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كه‌ركووكه‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه له‌میانی بۆسه‌كه‌دا، هێزه‌كانی پۆلیسی فیدرال، دوو تیرۆریستی داعشیان كوشتووه.
ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه دێت، دوێنێ ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاندبوو كه هێزه‌كانی لیوای ٢١ی حه‌شدی شه‌عبی، گردبوونه‌وه‌یه‌كی تیرۆریستانی داعشیان له ناوچه‌كه‌ی حمێزه، عه‌واشره و ئه‌بو روكبه له سنووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین بۆردومان كرد و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك تیرۆریست كوژراون و برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.