یانه‌ی ڕیال مه‌درید له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند، دووشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌فه‌رمی ده‌ست به ڕاهێنان ده‌كاته‌وه، له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه كه تیپی یه‌كه‌می یانه‌ی شاهانه مه‌شقه‌كانی خۆی له كاتژمێر ده‌ی به‌یانی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو به ئاماده‌بوونی ئه‌و یاریزانانه‌ی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنایان نێگه‌تیڤ بووه ده‌ستپێده‌كاته‌وه، یاریزانانیش به گرتنه‌به‌ری ڕێكاری خۆپارێزی له ماڵه‌كانی خۆیانه‌وه درێسی مه‌شق و ده‌ستكێش و ده‌مامك ده‌پۆشن ئینجا دێنه یاریگاو به گروپی بچوك ڕاهێنان ده‌كه‌ن به جۆرێك به‌ریه‌ك كه‌وتنیان نه‌بێت و دووری نێوانیان بپارێزن
هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ری سروشتی بۆ یاریزانان ته‌نیا له‌كاتی فریاگوزاری ئه‌نجامده‌درێت، له ڕۆژانی ڕابردوودا چه‌ند پێشنیازێك بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی یاریه‌كانی خولی ئیسپانیا خرایه ڕوو، به‌رپرسانی یه‌كگرتووی لالیگاش ئومێد ده‌خوازن له سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو یاریه‌كانی خوله‌كه ده‌ستپێبكاته‌وه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.