به‌گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا ئیداره‌ی یانه‌ی ڕیال مه‌درید له‌گه‌ڵ كاسێمیرۆی ئه‌ستێره به‌ڕازیلیه‌كه‌ی ڕێككه‌وتووه بۆ درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی ئه‌ویش به‌هۆی گرنگی یاریزانه‌كه له پێكهاته‌ی یانه‌ی شاهانه‌و ئه‌و ڕۆڵ و بایه‌خه‌ی له هێڵی ناوه‌ڕاستی تیپه‌كه هه‌یه‌تی، له‌مباره‌وه ڕۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاشكرای كرد كه به‌رپرسانی میرێنگی له‌گه‌ڵ كاسێمیرۆ ڕێككه‌وتوونه بۆ درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی تا ساڵی 2023و زیادكردنی بڕی گرێبه‌ستی به هاوشێوه‌ی ئه‌و بڕه‌ی هه‌ردوو یاریزان سێرجیۆ ڕامۆس و ئیدین هازارد له یانه‌كه وه‌ری ده‌گرن
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی به‌رپرسانی ڕیال مه‌درید ڕێگه له هه‌موو ئه‌و یانانه ده‌گرێت كه هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ناوه‌ڕاستكاره‌كه ده‌ده‌ن
جێگای باسه كاسێمیرۆی ته‌مه‌ن بیستوهه‌شت ساڵ له ساڵی دووهه‌زاروسێزده له یانه‌ی ساوپاولۆی به‌ڕازیلیه‌وه په‌یوه‌ندی به ڕیال كرد‌و گرێبه‌ستی ئێستاشی له‌گه‌ڵ یانه‌كه له هاوینی ساڵی داهاتوو ته‌واوده‌بێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.