Erbil 38°C دووشەممە 14 تشرینی یەکەم 23:22

تەندروستی جیهانی هۆشداری ده‌دات و رایده‌گه‌ێنێت مەترسی گەڕانەوە بۆ دابڕین لەئارادایە

ئەگەر پرۆسەی گواستنەوە و دەرچوون لەكۆت و بەندەكانی كۆرۆنا جێبەجێ نەكرێت
کوردستان TV
100%

بەرێوبەری گشتی رێكخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداریدا لە ئەگەری گەڕانەوە بۆ سەپاندنی رێوشوێنەكانی دابڕینی گشتی ئەگەر وڵاتان پرۆسەی دەرچوون لەكۆت و بەندەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەشێوەكی وورد و قۆناغ بەقۆناغ جێبەجێ نەكەن.

د.تیدروس ئادهانوم گیبریسوس بەرێوبەری گشتی رێكخراوی تەندروستی جیهانی لەلێدوانێكدا لەرێگەی تۆڕی ئینتەرنێت لە ژنێف داوای جێبەجێكردنی زنجیرەیەك هەنگاوی پێویستی كرد پێش ئەوەی وڵاتان ئەو رێوشوێنە سەپێنراوانە لاببەن كەبەمەبەستی كۆنترۆڵكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەپاندبوویان.

وتیشی: مەترسی گەڕانەوە بۆ دابڕینی گشتی هەربەشێوەیەكی گەورە دەمێنێتەوە ئەگەر وڵاتان پرۆسەی گواستنەوە و دەرچوون لەكۆت و بەندەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەشێوەكی وورد و قۆناغ بەقۆناغ جێبەجێ نەكەن.

بەرێوبەری گشتی رێكخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژەی بەوەكرد لەكۆتاییدا ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ نامێنێت، بەڵام ناكرێت كاروبارەكان بگەرێتەوە دۆخی پێشتر و دەبێت وەبەرهێنان لەكەرتی تەندروستیدا بكرێت.

ئا: كارزان عەبدوڵا
تەندروستی سلێمانی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.