به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی نون-ی هه‌واڵی، فه‌ریق، عوسمان غانمی،وه‌زیری ناوخۆی نوێی عێراق سه‌ردانی شاری كه‌ربه‌لاو مه‌زارگه‌ی ئیمام حوسێن –ی كردووه.
شایانی باسه شه‌وی پێنجشه‌مه‌ی رابردوو 7-5-2020په‌رله‌مانی عێراق به زۆرینه‌ی ده‌نگ متمانه‌ی به مسته‌فا كازمی دا و به‌رنامه‌ی كابینه‌كه‌ی په‌سه‌ندكردو مسته‌فا كازمیش سوێندی یاسایی خوارد و بووه سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی عێراق.
له دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مان عێراق 233په‌رله‌مانتار ئاماده‌بوون، ده‌نگ به 15 وه‌زیر له كابینه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی دراوپێنج كاندیدیش ده‌نگیان پێنه‌درا و ده‌نگدان له‌سه‌ر دوو وه‌زیریش بۆ كاتێكی دیكه دواخرا.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.