له‌مانگی ره‌مه‌زاندا قائیمقامییه‌تی سلێمانی به‌وردی چاودێری بازاڕه‌كان ده‌كات و سه‌رۆكی لیژنه‌كانیش هۆشیاری توند به سه‌رپێچیكاران ده‌دات.
له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌ڕێی (38) لیژنه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام و له‌به‌ره‌به‌یانێكی زوه‌وه تا دره‌نگانێكی شه‌و چاودێری دوكان و بازاڕ و شوێنه گشتیه‌كان ده‌كات و پشكنین بۆ ئه‌و كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نیانه ده‌كات به‌هاوڵاتیانی ده‌فرۆشرێت.
وتیشی: له‌مانگی ره‌مه‌زاندا، لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت سه‌ردانه‌كانی خۆیان زیاتر ده‌كه‌ن و پشكنیینه‌كانیان له‌ڕوی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی خۆراك و كوالێتی خۆراك و ڤێتێرنه‌ری و نرخه‌وه بۆ ئه‌و خوارده‌مه‌نییانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن كه رۆژوه‌وان له‌سه‌ر سفره و له‌كاتی رۆژو شكاندن ده‌یخۆن، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته سه‌رجه‌م ئه‌و شوێنانه‌ی خوارده‌مه‌نی ده‌فرۆشن پایه‌ندی سه‌رجه‌م مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن بن به‌پێچه‌وانه‌وه سه‌رپێچیكار شوێنه‌كه‌ی داده‌خرێت و روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: به‌شێك له بازرگان و دوكاندار و ده‌ستگێڕه‌كان، دره‌نگانێكی رۆژ و پێش به‌ربانگی ئێواره به‌ده‌رفه‌ت ده‌زانن بۆ ساغكردنه‌وه‌ی كاڵاوشمه‌كی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچو، بۆیه به‌پێی خشته‌ی كاركردنی لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی لیژنه‌ی تایبه‌ت دیاریكراوه بۆ رێگری كردن له‌و كاره و سه‌رپێچیكارانیش روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه.
سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كان داوای له هاوڵاتیان كرد، له‌كاتی كڕینی و پێداویستییه‌كان رۆژانه به‌وردی سه‌رنج له به‌رواری دروستكردنی ئه‌و خوارده‌مه‌نیانه‌ی ده‌یكڕن، بده‌ن و له‌كاتی هه‌بونی شتومه‌كی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچون لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.