بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی داوا لە هاوڵاتیان دەکات خۆیان بەدووربگرن لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانەی تکت بە گران دەفرۆشن.
بەڕێوەبەری گشتی فڕۆكەخانە ڕایگەیاند، ھەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەكەینەوە كە دەگوترێ گەشتەكان ئاسایی كراونەتەوە و لەو بارەیەشەوە هیچ رێنماییەکمان پێنەگەیشتووە.
ئەندازیار گاھر عبدالله قادر ، بەڕێوەبەری گشتی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەوەی دەبینرێت كۆمەڵێك كۆمپانیای بیانی کە لقیان لە ھەرێمی كوردستان ھەیە بلیتی گەشتكردن بە گرانتر دەفرۆشن بەو كەسانەی لە ئەوروپا و ھەر وڵاتێكی دیكە گیریانخواردووە و دەیانەوێت بگەڕێنەوە كوردستان و بە پێچەوانەوە . داوا دەکات هاوڵاتیان خۆیان بەدووربگرن لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانە.
بەڕێوەبەری گشتی فڕۆكەخانە ، تاوەكو ئێستا ھیچ رێنماییەکمان بۆ دەستپێكردنەوە و ئاساییکردنەوەی گەشتی فڕۆكەی گەشتیاری بەدەست نەگەیشتووە وە وەک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی پێمان باشە ئەو گەشتانە ئەنجام بدرێت بەڵام بە مەرجێک نرخی تکتەکان لەگەڵ توانای دارایی ھاوڵاتیان بگونجێت و لەژێر چاودێری و جێ بەجێ کردنی ڕێنماییەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستاندا بێت .
ئەمەش لە کاتێکدایە، بەپێی بڕیاری دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراقی تاوەکو 22ـی ئەم مانگە سەرجەم گەشتەکانی فڕۆکەی گەشتیاری لە تەوای فڕۆکەخانەکانی عێراق هەڵپەسێردراوە.
وە بڕیارەکەش لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی رێنماییەكانی تایبەت بە بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بوو لەلایەن دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراقی دەرچووە و تەنھا ڕێگە بە گەشتی فڕۆکەکانی مانگی سوور، سەربازی، یارمەتییە تەندروستییەکان و فریاگوزارییەکان و کارگـــۆ دەدرێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.