یاریزانێكی یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا هاتووه، له‌مباره‌وه ئیداره‌ی ئه‌تله‌تیكۆ ڕایگه‌یاند كه بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی مه‌شقه‌كان، سه‌رجه‌م یاریزانانی تیپه‌كه پشكنینی تاقیگه‌یی ڤایرۆسی كۆرۆنایان بۆ كراوه، له ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وتووه كه ڕێنان لۆدی به‌ڕازیلی و به‌رگریكاری یانه‌كه هه‌ڵگری ڤایرۆی كۆرۆنایه، بۆیه یاریزانه‌كه ده‌ستبه‌جێ جیاكرایه‌وه‌و خرایه ژێر چاودێری پزیشكی و بۆ ماوه‌ی چوارده ڕۆژ چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی پێده‌درێت
به‌مه‌ش لۆدی له یه‌كه‌كانی ڕاهێنانی ڕۆخی بلانكۆس داده‌بڕێ كه بڕیاروایه ئه‌مرۆ شه‌ممه ده‌ستپێبكاته‌وه، جێگای باسه ئه‌م به‌رگریكاره ته‌مه‌ن بیست‌ودوو ساڵه له هاوینی پارساڵ له یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ پارانێسی به‌ڕازیلیه‌وه په‌یوه‌ندی به ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید كرد
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.