یانه‌ی ناپۆلی ئه‌نجامی پشكنینی تاقیگه‌یی یاریزانانی تیپه‌كه‌ی ئاشكراكرد كه به‌م دواییه بۆ دڵنیابوون له باری ته‌ندوستی و تووش نه‌بوونی یاریزانان به ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌نجامدرابوو
ئیداره‌ی ناپۆلی ڕایگه‌یاند كه پشكنینی تاقیگه‌یی سه‌رجه‌م یاریزانان نێگه‌تیڤ بووه‌و هیچ یاریزانێكی یانه‌كه هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا نیه، هاوكات به‌رپرسانی ناپۆلی ئاشكرایان كرد كه ئه‌مرۆ شه‌ممه تیپی یه‌كه‌می یانه‌كه‌یان به گرتنه‌به‌ری ڕێكاری خۆپارێزی ده‌ست به ڕاهێنان ده‌كاته‌وه، ئیداره‌ی یانه ئیتاڵیه‌كه ڕوونیشیكرده‌وه كه دوای هه‌ریه‌كه‌یه‌كی ڕاهێنان ئه‌و تۆپانه‌ی مه‌شقیان پێكراوه به ده‌رمانی دژه ڤایرۆس پاك ده‌كرێنه‌وه
جێگای باسه یاریه‌كانی خولی ئیتاڵیا له نۆی ئاداری ڕابردووه‌وه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا وه‌ستاوه‌و تا ئێستاش هیچ واده‌یه‌كی فه‌رمی بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوله‌كه ده‌ستنیشان نه‌كراوه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.