Erbil 38°C دووشەممە 14 تشرینی یەکەم 21:32

سەرۆک بارزانی: لە دەست دانی عەبدوڵڕەحمان حاجی عەلی خەسارەتێکی گەورەیە

بە درێژایی تەمەنی دڵسۆزانە خزمەتی ڕێبازی بارزانی و كوردایەتی كردووە
کوردستان TV
100%

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گولان عەبدوڵڕەحمان حاجی عەلی


پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گولان عەبدوڵڕەحمان حاجی عەلی

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی نیشتیمانپەروەر و خەباتگێڕی ماندوونەناس و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گولان (عەبدوڵڕەحمان حاجی عەلی)ـمان پێ گەییشت.

خوالێخۆشبوو عەبدوڵڕەحمان حاجی عەلی بە درێژایی تەمەنی دڵسۆزانە خزمەتی ڕێبازی بارزانی و كوردایەتی كردووە و ڕۆڵێكی بەرچاوی لە شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و شۆڕشی گولاندا هەبووە و لە دەست دانی خەسارەتێكی گەورەیە.

سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵەی تێكۆشەری خوالێخۆشبوو عەبدوڵڕەحمان حاجی عەلی و تەواوی خزم و كەسوكاریان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. لە خودای گەورە داواكارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامیش بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی
9ـی 5ـی 2020

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.