زوهێر ئه‌عره‌جی، قایمقامی قه‌زای مووسڵ ناوه‌ندی پارێزگای نه‌ینه‌وا، رایگه‌یاند كه كاره‌كانی دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی ٤٠٠ خانوو له شاری مووسڵ ناوه‌ندی پارێزگاكه كه چه‌ند ساڵێك له‌ومه‌به‌ر به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و داعشه‌وه وێرانبوون، ده‌ستی پێكراوه.
زوهێر ئه‌عره‌جی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه تیمه‌كانی ئه‌ندازیاریی و هونه‌ریی ده‌ستیانكردووه به كاره‌كانی دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی ٤٠٠ خانوو له ناوچه‌ی مووسڵی كۆن كه به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و داعشه‌وه وێرانبوون.
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه له ماوه‌ی حه‌وت مانگدا، كاره‌كانی دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی ئه‌و خانووانه ته‌واوده‌كرێت.
به‌رپرسانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ژێرخانه‌كانی گشتی و تایبه‌ت له شاری مووسڵ به‌هۆی داعشه‌وه به‌ڕێژی ٨٠ له‌سه‌دا وێرانبووه.
حكوومه‌تی عێراق له شوباتی ٢٠١٨‌دا رایگه‌یاندبوو كه دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه و بنیاتنانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی كه به‌هۆی شه‌ڕه‌كانی دژبه داعش وێرانبوون، پێویستی به ٨٨ ملیار و ٢٠٠ ملیۆن دۆلار هه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.