Erbil 38°C دووشەممە 14 تشرینی یەکەم 21:31

مستەفا کازمی سەرپەرشتی یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران کرد

دوای ئه‌وه‌ی به‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق هه‌ڵبژێردرا
کوردستان TV
#7
100%

ئەمڕۆ شەممە، نووسینگەی مستەفا کازمی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی کازمی بەڕێوەچووە.

نووسینگه‌ی  سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، كازمی دووپاتی لە كاركردنی رژدی ئەنجامانی حكوومەتەكەی و قۆستنەوەی هەلەكان بۆ خزمەتكردنی گەلی عێراق كردەوە، لەبارەی هەڵبژاردنەوە كازمی گوتی، لە كارە لەپێشینەكانی ئەو حكوومەتە، رەخساندنی دۆخێكی لەبارە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن، بۆیە پاڵپشتی لە كاری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن دەكەین كە هاوبەشی راستەقینەی حكوومەتە بۆ گەیشتن بە هەڵبژاردنێكی پاك و دادوەرانە.

بەیاننامەكە ئاماژەی كرد كە ئەنجوومەنی وەزیران تاوتوێی میكانیزمی كاركردن و دۆخی ئابووری و تەندرویستی و پرسەكانیتری كرد، دەسەڵاتی دایە سەرۆك وەزیران و وەزیری دارایی بۆ خەرجكردنی مووچەی خانەنشینان و هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی پێشوو بە وەستاندنی هەموو خەرجییەك، جیا لە رەزامەندی لەسەر پڕۆژە یاسای قەرزكردنی ناوخۆیی و دەرەكی بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی بودجەی 2020 و رەوانەكردنی بۆ پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەری.

بەپێی بەیاننامەكە هەروەها ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندی لەسەر داوایەكی پەرلەمانی عێراق دا بۆ تەواوكردنی دەنگدان لەسەر یاسای نوێی هەڵبژاردن و رەوانەكردنی بۆ سەرۆكایەتی كۆمار بۆ پەسندكردنی و جێبەجێكردنی،  ئەنجوومەنەكە دووپاتی پێشكەیشكردنی پاڵپشتی لۆجیستی و دابینكردنی هەموو هاوكاریەك بۆ كۆمسیۆنی هەڵبژاردن كردەوە، بە مەبەستی ئەنجامدانی پرۆسەكە دوای دیاریكردنی وادەی ئەنجامدانی، جیا لە هەمواركردنەوەی یاسای حزبەكان.

دوای ئەوەی رۆژی چوارشەممە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق متمانەی دا بە کابینەی مستەفا کازمی.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.