سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به بۆنه‌ی حه‌فتا و پێنجه‌مین ساڵیادی كۆتاییهاتنی جه‌نگی جیهانی دووه‌م پیرۆزبایی له ڤلادیمیر پوتین ده‌كات.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی، بەهۆی رێکارەکانی تایبەت بە رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە ناتوانن لە چالاکییەکانی تایبەت بە رێزگرتن لە قوربانی ئەو پیاو و ژنە ئازایانەدا بەشداربن کە ئاشتییان بۆ ئەوروپا و جیهان هێنا، بەڵام ئەمڕۆ بیرمان لایانە.
له رۆژی هه‌شتی ئایاری هه‌زار و نۆسه‌د و چل و پێنج نازییه‌كان له ئه‌ڵمانیا و هاوپه‌یمانه‌كانیان شكستیان له جه‌نگی جیهانی دووه‌م رایگه‌یاند و كۆتایی به جه‌نگ له ئه‌ورووپا هات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.