له‌گه‌ڵ كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌ترسی و بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا مه‌شق و راهێنانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانیش به‌هێزه‌عێراقییه‌كان ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی كۆتاییهاتنی كۆرۆنا داوا له‌هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌دژی داعش ده‌كات بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی مه‌شق و راهێنانه‌كانیان له‌هێزه‌عێراقییه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه‌ئه‌و وڵاته.
فه‌رمانده‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش جه‌نه‌ڕاڵ پات وایت رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌دوای كۆتاییهاتنی مه‌ترسییه‌كانی كۆرۆنا داوا له‌ژماره‌یه‌ك له‌وڵاتانی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانییه‌تییه‌كه ده‌كه‌ین كه له‌ماوه‌ی شه‌ست رۆژدا هێزه‌كانیان بۆ مه‌شق و راهێنان و ئه‌نجامدانی كرده‌ی سه‌ربازی بگه‌ڕێننه‌وه عێراق.
له‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌عێراق و جیهان، زۆربه‌ی وڵاتانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌دژی داعش هێزه سه‌رباییه‌كانیان له‌عێراق كشانده‌وه‌و مه‌شق و راهێنانیان به‌هێزه‌عێراقییه‌كان راگرت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.