ئه‌مڕۆ فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌رخ رایگه‌یاند یازده تووشبوی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا به ته‌واوی چاكبوونه‌ته‌وه له نێویشیاندا فڕۆكه‌وانێكی رووسی ڤایرۆسه‌كه‌ی په‌ڕاندووه و چاكبووه‌ته‌وه.
جاسب حیجامی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی كه‌رخ له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد یازده تووشبوی كۆڕۆنا كه سه‌رجه‌میان دانیشتووی به‌ری كه‌رخی شاری به‌غدان، به ته‌واوی چاكبوونه‌ته‌وه و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه.
روونیشی كرده‌وه، ده له چاكبووه‌كان له نه‌خۆشخانه‌ی گشتی فوڕات چاره‌سه‌رییان وه‌رگرتووه و فڕۆكه‌وانێكی روسیش له نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كه‌رخ دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست، ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ی جێهێشتووه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی نه‌جه‌ف چاكبوونه‌وه‌ی دوو تووشبوی ڤایرۆسی كۆڕۆنای راگه‌یاند.
ته‌ندروستی نه‌جه‌ف روونیشی كردۆته‌وه هه‌ردوو تووشبوه‌كه له رێگه‌ی پێدانی پلازمای خوێنی چاكبووانی پێشوو، چاره‌سه‌ریان پێدراوه و ئه‌و رێگه‌یه‌ش سه‌ركه‌وتوو بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.