ئه‌مرۆ بڕیارده‌ری شانه‌ی قه‌یرانه‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوایكرد دووباره بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ بۆ ماوه‌ی چوارده رۆژ درێژ بكرێته‌وه.
جه‌واد موسه‌وی له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا به پێویستی ده‌زانێت قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ دووباره بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت بۆ ماوه‌یه‌ك كه كه‌متر نه‌بێت له دوو هه‌فته، ئه‌ویش به‌هۆی به‌رده‌وامبوونی مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا له عێراق.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره راشیگه‌یاند: بۆ رێگرتن له دروستبوونی قه‌ره‌باڵغی له ده رۆژی كۆتایی مانگی ره‌مه‌زان و رۆژانی جه‌ژن، پێویسته حكومه‌تی نوێ رێكاری خۆپارێزی بگرێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی عێراق به‌شێوه‌ی یه‌كجاره‌كی به‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆڕۆنا زاڵ بێت.
هاوكات نیگه‌رانی خۆی راگه‌یاند له‌وه‌ی له چه‌ند رۆژی رابردوو هاوڵاتیانی عێراقی پابه‌ندی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان نابن و قه‌ره‌باڵغی له شاره‌كان دروست بۆته‌وه.
تاكو ئێستا دووهه‌زار و شه‌شسه‌د و سێ حاڵه‌تی تووشبون به ڤایرۆسی كۆڕۆنا له عێراق تۆماركراوه له‌و ژماره‌یه‌ش سه‌د و چوار كه‌س مردوون و هه‌زار و شه‌شسه‌د و حه‌فتا و دوو كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.