له پارێزگای مه‌ره‌شی باكووری كوردستان به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا گوندێك به ته‌واوی كه‌ره‌نتین كرا.
پارێزگاری مه‌ره‌شێ رایگه‌یاند له چوارچێوه‌ی رێكاره‌كانی خۆپارێزی بۆ رێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا، گوندی هویوكلوو له ناوچه‌ی شاڤشین به‌هۆی تۆماركردنی چه‌ندین حاڵه‌تی تووشبون به كۆڕۆنا، بۆ ماوه‌ی چوارده رۆژ كه‌ره‌نتین كرا. وتیشی هه‌ركه‌سێك سه‌رپێچی رێنمایی و بڕیاری كه‌ره‌نتین بكات سزا ده‌درێت.
دوای بڕیاری كه‌ره‌نتینه‌كردنه‌كه‌ش سه‌رجه‌م ئه‌و رێگایانه‌ی به‌ره‌و گونده‌كه ده‌چوون داخران، هه‌روه‌ها خاڵی چاودێری له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سه‌ر به جه‌ندرمه‌ی توركی دانران.
به پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان تاكو ئێستا سێ هه‌زار و شه‌شسه‌د و هه‌شتا و نۆ كه‌س له توركیا و باكووری كوردستان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆڕۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه هه‌روه‌ها ژماره‌ی تووشبوان به ڤایرۆسه‌كه سه‌د و سی و نۆ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.