Erbil 38°C دووشەممە 14 تشرینی یەکەم 19:25

کاکەمین نەجاڕ: بە گشتی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ یەکێتی باشن

كۆبوونەوەكەش هەر ئەنجام دەدرێت
کوردستان TV
#7
100%


كاكەمین نەجاڕ، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند: كۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان پارتی و یەكێتی لەسەر داواكاریی یەكێتی دواخراوە.
 
كاكەمین نەجاڕسه‌رۆكی ئەنجوومەنى سەرکردایەتى پارێزگاى هەولێر،  پارتی دیموكراتی كوردستان گوتیشی: بە گشتی پەیوەندییەكانمان لەگەڵ یەكێتی باشن و كۆبوونەوەكەش هەر ئەنجام دەدرێت، بەڵام دیار نییە چ رۆژێك دەبێت.

كاكەمین نەجاڕ، ڕاگەیاندووه‌: بڕیار بوو ئەمڕۆ پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لەسەر كۆمەڵێك پرس كۆببنەوە، لەوانەش پەیوەندییەكانی نێوان پارتی و یه‌كێتی بابەتی لامەركەزیی ئیداری و پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و دۆخی ناوچەكە، بەڵام لەسەر داواكاریی یەكێتی، كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ دواخرا.

لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولاشەوە، ئاماژەی بەوە دا: بە گشتی پەیوەندییەكان لە ئاستێكی باشدان و ڕای جیاوازیش هەیە، ئێمە پەیوەندییەكانمان باشە و پێكەوە لە حكوومەتین و پێكەوەش كار دەكەین، بۆیە ئاساییە‌ ئەگەر ڕای جیاوازیش لەسەر زۆر پرس هەبێت.

ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان راشیگه‌یاندووه‌: ئەو كێشانە، یان ئەو ڕا جیاوازانەی لە نێوان پارتی و یەكێتیدا هەن، قابیلی گفتوگۆ و چارەسەرن و هەردوولا بە دیالۆگ چارەیان دەكەین، لەگەڵ ئەوەشدا نین شتەكان گەورە ‌بكرێن، چونكە دۆخی كوردستان و ناوچەكە، ئەوەمان لێ دەخوازێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.