Erbil 38°C دووشەممە 14 تشرینی یەکەم 19:23

وەزارەتی تەندروستی: هیچ تووشبووی نوێ تۆمارنەکراوە

لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو
کوردستان TV
#7
100%


وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان  ڕاگەیاندراوی ژمارە (٧٥) بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا.

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:

1.    کەرەنتین

تاوەکو ئەوڕۆ (١٠٣٤٢) هاووڵاتی "ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان" کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (١٢٣٣) هاووڵاتی لە (٣٢) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (٥٠٢) لە هەولێر، (١٢٨) لە سلێمانی، (٦٠٢) لە دهۆك، (١) لە ڕاپەرین. وە (٩١٠٩) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی ١٤ رۆژ وە ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین،  لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتیان (٧١) هاووڵاتی بوو.

2.    پشکنین
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا؛ (٧٣٣) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (١٨٤) هەولێر، (٢٦٩) سلێمانی، (٢٨٠) دهۆك،  دەرەنجام هیچ تووشبووی نۆێ لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکراوە.

(کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (٥١٨٣٢) پشکنین بووە)

3.    ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (٣٩١) تووشبوو، لەنێویاندا (٥) مردن هەیە و (٣٦٦) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا تەنها (٢٠) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەلەبالغ، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.