پهیجی تایبهتی نوێنهرایهتی حكوومهتی ههرێمی كوردستان له فهیسبووك، زانیاری نوێ لەسەر گەشتی ئاسمانی نێوان ستۆکهۆڵم و هەولێربڵاوكردهوه.
زۆر لە کوردستانیان و ئەوانەی دەیانەوێت بەو گەشتە بگەڕێنەوە یان سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن، پەیوەندیمان پێوە دەکەن و داوای زانیاری و چۆنیەتی کڕینی بلیت و زانیاری و ئاگاداری زیاتر لەسەر گەشتەکە دەکەن.
وەك لە مەیلی پێشوتر و لە ڕێگەی تەلەفونەوە وەڵامی زۆر لەو کەسانەمان داوەتەوە کە نوێنەرایەتی تەنها هاوکار و پشتیوان بووە بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی گەشتەکە لە ستۆکهۆڵمەوە بۆ هەولێر لە دەزگای هاتوچۆی سوید، ئەوەی دەمێنێتەوە پێویستە زانیاری و وەڵامی پرسیارەکانتان لە کۆمپانیای گەشت کە ئەو ژمارە تەلەفونەی بە نوێنەرایەتی درابوو پەیوەندی بکەن.
نوێنەرایەتی بەردەوام لە بەدواچوون و پەیوەندیدایە لەگەڵ کۆمپانیاکە تا کارەکانی باشتر بەڕێوە بچێت لە پێناو ئەوەی کوردستانیان پاش رەزامەندی خۆیان و ڕێکەوتن لەگەڵ کۆمپانیاکەدا لەو گەشتەدا بەشدار بن.
بۆ زانیاری بەڕێزتان، ئەمڕۆ لەسەر شاشەی ئاگاداری و زانیارییەکانی فرۆکەخانەی ئارلەندا ڕێکەوت و کات و ژمارەی ئەو گەشتە بڵاوکراوەتەوە، تەنها بۆ زانیاریتان، تکایە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.