Erbil 38°C دووشەممە 14 تشرینی یەکەم 19:22

تـاهـیـر عـەبـدوڵا: گەشتە ئاسمانیەکان نەکراونەتەوە

بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی داوا دەكات هاووڵاتیان خۆیان بەدووربگرن لە مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو كۆمپانیایانە
کوردستان TV
100%

ئەندازیار تاهیر عەبدوڵا بەڕێوەبەری گشتی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەوەی دەبینرێت كۆمەڵێك كۆمپانیای بیانی كە لقیان لە هەرێمی كوردستان هەیە بلیتی گەشتكردن بە گرانتر دەفرۆشن بەو كەسانەی لە ئەوروپا و هەر وڵاتێكی تر راگیراون و دەیانەوێت بگەڕێنەوە كوردستان و بە پێچەوانەوە.
لەوبارەیەوە تاهیر عەبدوڵا داوا دەكات هاووڵاتیان خۆیان بەدووربگرن لە مامەڵە كردن لەگەڵ ئەو كۆمپانیایانە.
 بەڕێوەبەری گشتی فڕۆكەخانەی سلێمانی ئاماژەی بەوەشداوە تا ئێستا هیچ رێنماییەكیان بۆ دەستپێكردنەوە و ئاساییكردنەوەی گەشتی فڕۆكەی گەشتیاری بەدەست نەگەیشتووە و وەك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی پێیان باشە ئەو گەشتانە ئەنجام بدرێت.
بەڵام بە مەرجێك نرخی تكتەكان لەگەڵ توانای دارایی هاوڵاتیان بگونجێت و لەژێر چاودێری و جێ بەجێ كردنی ڕێنماییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا بێت.
ئەمەش لە كاتێكدایە كە بەپێی بڕیاری دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عێراقی تا بیست و دووی ئەم مانگە سەرجەم گەشتەكانی فڕۆكەی گەشتیاری لە تەوای فڕۆكەخانەكانی عێراق راگیراوە و بڕیارەكەش لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی رێنماییەكانی تایبەتە بە رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایر‌ۆسی كۆرۆنا، كە لەلایەن دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عێراقی دەرچووە و تەنها ڕێگە بە گەشتی فڕۆكەكانی مانگی سوور و سەربازی و یارمەتییە تەندروستییەكان و فریاگوزارییەكان و كارگۆ دەدرێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.