سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە سیاسەتوانی عێراقی ئەلشەریف عەلی بن حوسێن کرد، بە بۆنەی کۆچی دوایی دایکیەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 2020/5/9 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە، پرسە و سەرەخۆشی لە سیاسەتوانی عێراقی ئەلشەریف عەلی بن حوسێن کرد بە بۆنەی کۆچی دوایی دایکیەوە شازادە نەعیمە کە کچی شا عەلی (شای حیجاز)ە.
سەرۆکی حکومەت هاوخەمی خۆی دەربڕی و هیوای خواست خوای مەزن بە بەهەشتی شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.