شانەی قەیرانەکانی کەرکووک لە بەیانیەوە قەدەغەی هاتووچۆی گشتگیر هەڵدەگیرێت و لەکاتژمێر 6ـی سەرلەبەیانی بۆ 6ـی ئێوارە هاتووچۆ ئاسایی دەبێت.
شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی كه‌ركووك بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ژماره‌یه‌ك بڕیاری له‌باره‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ده‌ركرد و رایگه‌یاند، له‌سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌وه، سیستمی تاك و جوت بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێل په‌یڕه‌و ده‌كرێت.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی كه‌ركوك بۆ روبه‌روبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا و ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كۆبونه‌وه‌كه‌ش، له‌سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌وه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌كاتژمێر 6:00ی به‌یانی تا 6:00ی ئێواره هه‌ڵده‌گیرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، سیستەمی تاک و جووت، کارمەندانی تەندروستی و هێزە ئەمنیەکان و رۆژنامەنووسان ناگرێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.