Erbil 38°C دووشەممە 14 تشرینی یەکەم 17:14

مستەفا کازمی بڕیاریدا بە گەڕانەوەی فەریق عەبدولوەهاب ساعدی

بە بڕیاری عادل عەبدولمەهدی لە پۆستەكەی دوورخرابۆوه‌
کوردستان TV
100%


مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەمشەو شەممە، بڕیاریدا بە گەڕانەوەی فەریق عەبدولوەهاب ساعدی بۆ دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پلەکەشی بەرزکردەوە بۆ سەرۆکی دەزگاکە.

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی نوێی عیراق ئەمڕۆ ژمارەیەك بڕیاریدا لەوانە، گێڕانەوەی فەریق ڕوكن عەبدولوەهاب ساعدی بۆ خزمەت، هاوكات پۆستی سەرۆكی دەزگای ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆری پێبەخشی.

كازمی بڕیاریشدا، لیژنەیەكی یاسایی باڵا بۆ لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكانی كە لە مانگی 10ی ساڵی ڕابردوو تا ئەمڕۆ پێكبهێنرێت، تا بكوژانی خۆپیشاندەران ئاشكرابكرێن و بدرێنە دادگا.

شایه‌نی باسه‌ فەریق ڕوكن عەبدولوەهاب ساعدی، فەرماندەی هێزەكانی دژەتیرۆری عیراق بە بڕیاری عادل عەبدولمەهدی سەرۆكی وەزیرانی ئەو كاتی عیراق لە پۆستەكەی دوورخرایەوە و گواسترایەوە بۆ ناو وەزارەتی بەرگری.

 

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.