رۆژنامه‌ی سه‌باحی نیمچه فه‌رمی له‌ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا له‌سه‌ر زاری حامد یونس زه‌وبه‌عی، بریكاری وه‌زیری نه‌وت بۆ كاروباری پاڵاوگه‌كان و گاز گواستویه‌تییه‌وه كه له‌ماوه‌ی قه‌ده‌خه‌ی هاتووچۆدا وه‌زاره‌تی نه‌وت به‌رده‌وام بووه له پاڵاوتنی نه‌وت له پاڵاوگه‌كانی ناوخۆ، كه رۆژانه به 600 هه‌زار به‌رمیل ده‌خه‌مڵێندرێت.
زه‌وبه‌عی راشیگه‌یاندووه كه له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی وه‌رزی هاوین، وه‌زاره‌تی نه‌وت ئه‌و عهمباركراوهی ئاماده كردووه، كه به‌شی پێویستی وێستگه كاره‌باییه‌كان بۆ وه‌رزی هاوین ده‌كات ، سه‌ره‌ڕای به‌رزبوونه‌وه‌ی خواست له‌سه‌ر به‌نزین، ئه‌مه‌ش هاوكاربووه له كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌باره‌ی هاورده‌كردن، ئه‌م مانگه‌ش هاورده‌كردنی به‌نزین به‌ته‌واوی راده‌گرین، كه رۆژانه 8 تاوه‌كو 10 ملیۆن لیتر هاورده‌كراوه، له‌كاتی پێویستیش ته‌نیا به‌نزینی جۆری موحه‌سه‌ن هاورده ده‌كه‌ین.
هه‌روه‌ها بریكاری وه‌زیری نه‌وت بۆ كاروباری پاڵاوگه‌كان و گاز جه‌ختی كردۆته‌وه كه پرۆسه‌ی گه‌شه‌پێدانی یه‌كه‌كانی پاڵاوگه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت.
ژێده‌ر/ شه‌فه‌ق نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.