ئه‌و كه‌سه‌ى دووچارى نه‌خۆشى گورچيله بووه له مانگى ره‌مه‌زاندا رووبه‌ڕووى هه‌ندێ ئاسته‌نگ ده‌بێته‌وه، به‌تايبه‌تى له چۆنييه‌تى پاراستنى سيسته‌مێكى خۆراكيى ته‌ندروست بۆ خۆ گونجاندن له‌گه‌ڵ نه‌خۆشييه‌كه‌ى.
ئه‌مانه‌ى خواره‌وه حه‌وت ئامۆژگاريين كه رۆژووگرتنێكى سه‌لامه‌ت بۆ نه‌خۆشانى گورچيله فه‌راهه‌م ده‌كات:
1- خواردنى خۆراك به‌شێوه‌يه‌كى له‌سه‌رخۆ و جوينى به‌شێوه‌يه‌كى باش به‌شێكه له سيسته‌مى خۆراكيى ته‌ندروست، بۆيه ده‌بێ خواردن باش بجورێت بۆئه‌وه‌ى كێشه بۆ گه‌ده دروست نه‌كات، چونكه گه‌ده ناتوانێت خۆراكى نه‌جوراو به‌باشى هه‌رس بكات له‌ڕێگه‌ى ترشه‌ڵۆكى هه‌رسكردن، كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى ئاوسانى سك و هه‌ستكردن به ماندووێتى.
2- له به‌ربانگدا ژه‌مێكى سووك بخۆ و خۆت به‌دوور بگره له‌خواردنى چه‌ور.
3- خۆت به‌دوور بگره له خواردنى ئه‌و خواردنانه‌ى له رۆن سوور ده‌كرێنه‌وه.
4- ده‌بێ خۆراك به رێگايه‌كى ته‌ندروست ئاماده بكرێت وه‌ك، كوڵان يان برژاندن له فڕن.
5- به‌كارهێنانى بڕێكى كه‌م له خوێ له ئاماده‌كردنى خۆراكدا، بۆ خۆ به‌دوورگرتن له به‌رزبوونه‌وه‌ى پاڵه‌په‌ستۆى خوێن و هه‌ستكردن به تينوێتى له‌كاتى به‌ڕۆژيبووندا.
6- خۆ به‌دوورگرتن له خواردنى ئه‌و خۆراكانه‌ى كه ده‌وڵه‌مه‌ندن به پۆتاسيۆم وه‌ك مۆز و قه‌يسى و هه‌نجير و ته‌ماته و نيسك و شير و خورما.
7- به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌و بۆچوونه‌ى جاران باو بوو، ئه‌و نه‌خۆشه‌ى شووشتنى گورچيله‌كانى بۆ ده‌كرێت ده‌توانێ پرۆتينه‌كان بخوات، به‌ڵام ده‌بێ ورياى جۆر و بڕى ئه‌و پرۆتينانه بێت و خۆى به‌دوور بگرێت له خواردنى سۆسه‌ج و گۆشتى قوتوو كه رێژه‌يه‌كى زۆر خوێيان تێدايه، له‌برى ئه‌وه ده‌توانێ گۆشتى تازه‌ى ماسى و مريشك بخوات دواى لادانى چه‌ورى زياد له گۆشته‌كه و كوڵاندنى به‌شێوه‌يه‌كى ته‌ندروست.
ژێده‌ر: Kurdistan CT
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.